زانیاری نوێ لەسەر چارەنووسی پاڵاوگە نایاساییەکان

0

نەوزاد عەلی- سلێمانی

بڕیاردەری لێژنەی سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیێنێت، لیژنەکامان بە نوسراوی فەرمی داوای کردووە، کە داتاو زانیاری لەسەر پاڵاوگە نایاسایییەکانی هەرێم پێبدرێت.                                                         

بەپێی داتاکانی ساڵی ٢٠١٦، ڕێژەیەکی زۆر پاڵاوگەی نایاسایی لەهەرێمی کوردستان بوونیان هەبووە، بەڵام ئێستا کراون بەسێ بەشەوە و گۆڕانکارییان بەسەردا هاتووە، بەشێکیان نەیان توانیوە نەوتی ڕەشیان بۆ دابین بکەن، ئێستا خۆیان دایان خستووە، بەشێکی تریان بەهۆی قەیرانی دارایییەوە داخراون، بەشێکی تریشیان تا ئێستا ماونەتەوە.                                                                                                                                       

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچە، سەرکۆ ئازاد بڕیاردەری لێژنەی وزە و سامانە سروشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان، لە بارەی پاڵاوگە نایاسایییەکان، رایگەیاند”لیژنەکەمان لە پەرلەمان نوسراوێکی ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کردووە، بۆ ئەوەی داتاو زانیاریمان لەسەر شوێن و ژمارەی پاڵاوگە نایاساییەکانی هەرێم، پێبدرێت. دەستەی سەرۆکایەتیش نوسراوەکەیان ئاراستەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کردووە، کە بەوەکالەت  وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بەڕێوەدەبات، بەڵام تائێستا هیچ وەڵامێکمان وەرنەگرتووە”.                                  

بڕیاردەری لێژنەی سامانە سروشتییەکان لەپەرلەمانی کوردستان، دەڵێت”سێ لیژنەی لاوەکی بۆ کێشەی پاڵاوگە نایاساییەکانی هەرێم پێکهێنراوە. لیژنەکان لە ١-٩-٢٠١٩ وە دەستبەکاربوونە، لەسەرەتای کارکردندا داوامان کردووە کە لایەنە پەیوەندیدارەکانیش زانیاری دروستمان پێبدەن، لەسەر ئەو زانیارییانەی لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان هەیە و بەدوادا چوون بکەن لەڕووی یاسایی و نایاسایی، هه‌روه‌ها لەڕووی ژینگەییەوە و تاچەند پێویستە بۆ دابینکردنی پێویستی ناوخۆیی”.                                                                                                                           

سەرکۆ ئازاد، گوتیشی”لیژنەکان بۆ ماوەی سێ مانگ کاردەکەن و دەبێت لە ماوەی ١٥ ڕۆژی یەکەمدا هەموو ئەو وەڵامانەمان بگاتە دەستمان، دواتر ئێمە دەستبەکار دەبین، هەرسێ لیژنەکەی کە بۆ پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆك، پێکهێنراوە دەستبەکارەکانیان دەکەن”.                                                                                                     

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، کە بەبڕیارێکی حكومەتی هەرێم سەرجەم پاڵاوگە نایاساییەکانی پارێزگای هەولێر و دهۆک داخراون، جگە لە ٢٠ پاڵاگە کەئەوانیش دەبێت بەپێی ئەو ڕێنمایییانەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و ژینگە دیاری کردووە، جێبەجێی بکەن ئەوکات دەخرێنەوە کار.                                                                                    

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com