نوچەنێت
لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، وەزیری دەرەوەی ئەمریکاو سەرۆکوەزیرانی عێراق، تاوتوێی دۆخی هێرشەکانی سەر دامەزراوەنەوتییەکانی سعودیە دەکەن.
دوابەدوای هێرشەکانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆسەر دامەزراوە نەوتییەکانی سعودیە، لە میدیاکانەوە هەواڵەی ئەوە بڵاوکرایەوە کە پێدەچێت خاکی عێراق بۆ ئەم هێرشە بەکارهێنرابێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٦-٩-٢٠١٩، مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەنجامدا.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، لەم پەیوەندییەدا تاوتوێی ئەم دۆخەکراوە کە لەئەنجامی هێرشەکانی سەر سعودیەوە دروست بووە.