نوچەنێت
پارێزگاری نوێی هەولێر، لە مەراسیمێکدا لەبەردەم سەرۆکی هەرێم سوێندی یاسایی خوارد.
دوای دەرچوونی فەرمانی سەرۆکی هەرێم، بۆ دەست بەکاربوونی پارێزگاری نوێی هەولێر، ئەمڕۆ ١٦-٩-٢٠١٩، لە مەراسیمێکدا لەبەردەم نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، فرسەت سۆفی ، پارێزگاری نوێی هەولێر سوێندی یاسایی خوارد.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، پیرۆزبایى دەستبەکاربوونى لە فرسەت سۆفى کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست، هەروەها سوپاس و پێزانینى خۆى بۆ کار و خزمەتەکانى نەوزاد هادى، پارێزگارى پێشووى هەولێر دەربڕى.