نوچە-ڕۆیتەرز
چین لەبارەی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، هۆشداری دەدات.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین، ئەمڕۆ دووشەممە،١٦ی سێبتێمبەر ڕایگەیاند، نابێ بە بێ هیچ بەڵگەیەک ئێران تۆمەتبار بکرێت و تۆمەتی هێرش بۆ سەر خاکی سعودیەی بخرێتە پاڵى.
ئەم هۆشدارەی چین دوای ئەوە دێ کە ئەمریکا دەڵێت، کۆمەڵێک بەڵگە و وێنەی ئاسمانی لایە، کە دەیسەلمێنێ ئێران ڕاستەوخۆ هێرشی کردۆتەوە سەر دامەزراوە نەوتییەکانی سعودیە.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین، هەروەها دەڵێ دەبێ ئەمریکا بەڵگەکانی بخاتەڕوو و بیسەلمێنێ، کە ئێران دەستی لەم هێرشە هەبووە.