نوچەنێت
ئەمڕۆ دەست دەکرێت بە فرۆشتنی تابلۆى ژمارە تایبەتییەکانی پارێزگای هەڵەبجە، نرخەکان لە ١ملیار دینارەوە دەست پێدەکەن.
به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ده‌ستده‌كرێت به فرۆشتنی ژماره تایبه‌ته‌كانی تابلۆكانی هه‌ڵه‌بجه و نرخی تابلۆی ژمارە ١ له یه‌ك ملیار دیناره‌وه ده‌ستپێده‌كات.
راگه‌یاندنی هاتووچۆی سلێمانی بەگێڕانەوە لە عه‌مید حسێن عه‌بدوڵڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری هاتووچۆی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بڵاویكرده‌وه، کە ‘ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ١٦-٩-٢٠١٩، پرۆسه‌ی فرۆشتنی ژماره تایبه‌ته‌كانی تابلۆكانی هه‌ڵه‌بجه به زیادكردنی ئاشكرا ده‌ستپێده‌كات.
به‌ڕێوه‌به‌ری هاتووچۆی هه‌ڵه‌بجه، لەبارەی داهاتی فرۆشتنی ژمارە تایبەتییەکانەوە دەڵێت” سەدا هەشتای ئه‌و داهاته‌ی له فرۆشتنی ژماره تایبه‌ته‌كانی هه‌ڵه‌بجه ده‌ستمان ده‌كه‌وێت، بۆ پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری شاره‌كه و سه‌دا بیستی بۆ بواری هاتوچۆه ده‌بێت”.
ئەمڕۆ ژمارە (١-٩) دەخرێتە فرۆشتنی زیادکراوەو لەرۆژانی داهاتوودا ژمارە(١٠-٩٩) دەفرۆشرێت.