نوچە-تاس
گوتەبێژی سەرۆکایەتی رووسیا، لە بارەی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی سعودیە لە لایەن حوسییەکانی یەمەنەوە هەڵوێستی وەرگرت.
دیمیتری پسکۆف، گوتەبێژی سەرۆکایەتی رووسیا لە سەر زاری ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ئەم وڵاتە رایگەیاند، کە ئەم هێرشانە زیانی بە سەقامگیری و ئاسایشی بازاڕی وزە دەگەیەنێ.
پسکۆف گوتی،هێرش بۆ سەر ژیرخانی نەوتی سعودیە، رووداوێکی هۆشدار ئامێزە و زیان بە سەقامگیری بازاڕی نەوت دەگەیێنێت.
لە لایەکی دیکەوە، سەرۆکی ئەنجومەنی فیداسیۆنی روسیا، بە تاوانبارزانینی ئێران لەم هێرشانە بە مەترسیدار وەسف دەکات و دەڵێت، ئەمریکا هیچ بەڵگەیەکی ئەوتۆی بە دەستەوە نییە کە بیسەلمێنێ ئێران ڕاستەوخۆ ڕۆڵی لەم هێرشانە هەبێت.