وەزیری تەندروستی دەست لەکاردەکێشیتەوە

0

نوچەنێت

وەزیری تەندروستی عێراق دەست لەکار دەکێشێتەوەو سەرۆکوەزیرانی ئەم وڵاتە رەتیدەکاتەوە.

هەفتەی ڕابردوو، دەنگۆی دەست لەکارکێشانەوەی دوو وەزیری حکومەتی عێراقی، گەیشتە راگەیاندنەکان، هەندێ لە پەرلەمانتارانی ئەم وڵاتە رایانگەیاند، کەدەبێت لێکۆڵینەوە لەوە بکرێت، ئایا لە ژێر گوشاری سیاسیدا ئەو بڕیارەیان داوە؟

ئەمڕۆ دووشەممە١٦-٩-٢٠١٩، قوتەیبە جبوری، سەرۆکی لێژنەی تەندروستی پەرلەمانی عێراق لەلێدوانێکدا بە میدیاکانی راگەیاندووە، عەلا عەلوان، وەزیری تەندروستی، بەهۆی گوشاری سیاسییەوە بۆ سێیەم جارە نامەی دەست لەکار کێشانەوە پێشکەش دەکات.

قوتەیبە جبوری ئەوەشی راگەیاندووە، کە عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیران دەست لەکار کێشانەوەی عەلا عەلوانی ڕەت کردووەتەوە و تەنها مۆڵەتی پێداوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com