ئەمیرێک کوژرا

0

نوچە-ڕۆیتەرز

لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی ئەمریکا و سوپای ئەفغانستان بۆ سەر چەکدارانی تاڵیبان، بە دەیان کەس لە چەکدارانی ئەم رێکخراوە کوژران.

بەرپرسێکی ئەمنی ئەمریکا بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی گوتووە، شەڕ و بەریەککەوتن لە نێوان ئەمریکا و چەکدارانی تالیبان پەرەی سەندووە.

وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان، زانیاری زۆرتری لەبارەی ئەنجامەکانی ئەم ئۆپەراسیۆنە هاوبەشە بڵاوکردۆتەوە. بە گوێرەی لێدوانی بەرپرسانی ئەفغانی، لە هێرشەکەى سەر ئەنار دەرە لە ویلایەتی فراه ، ئەمیرێکی تاڵیبان و ٣٤ کەسی دیکە لە چەکدارانی تاڵیبان کوژراون.

ئەم هێرشە هاوبەشە بۆ سەر تاڵیبان، دوای ئەوە دێ کە ئەم رێکخراوە هێرشەکانی بۆ سەر خەڵکی مەدەنی و هێزە سەربازییەکانی ئەفغانستان و ئەمریکا چڕتر کردۆتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com