نوچە-ئاژانسەکان
دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا، بەرامبەر بە هێرش بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی سعودیە هەڵوێستی وەرگرت.
سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکدا نوسیویەتی، ئێمە دەزانین ئەنجامدەری ئەم هێرشە کێیە. چاوەڕێین سعودیە ڕاپۆرتی خۆی پێشکەش بکات.
ترەمپ دەڵێت، ئامادەی هێرشی سەربازی بۆ سەر لایەنی هێرشکارین. ئەمەش بەندە بە پشتڕاستکردنەوەی ڕاپۆرتەکان.
هاوکات بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی گوتووە، کە لەوە دڵنیان ئەم هێرشە لە لایەن ئێرانەوە کراوە.
ڕۆژی ڕابردوو، بەرپرسانی سعودیە رایانگەیاند کە جۆری ئەو موشەکانەی کە دامەزراوە نەوتیەکانی ئارامکۆی پێکراوەتە ئامانج، موشەکی کروز بووەو موشەکەکان لە لە لای ئێران و عێراقەوە ئاراستە کراون.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئێرانی تۆمەتبار کردووە و رایگەیاندووە، کە ئێران لە ژێر ناوی دیبلۆماسی، ئاسایشی وزەی جیهانی خستۆتە مەترسییەوە.