نوچەنێت: روداو
ئه‌م هه‌فته‌یه شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات. شانده‌كه ده‌یه‌وێ بۆ کەمکردنەوەی خاڵی ناکۆکییەکانی هه‌ولێر و به‌غدا سه‌باره‌ت به نەوت و بودجە و پێشمەرگە و قەرزەکان دانوستاندن بكات. هه‌رچه‌نده سەرچاوەیەکی ئاگادار به (رووداو)ی راگه‌یاندووه كه ”چاوه‌ڕوان ده‌كرێ تەنیا بۆ بودجەی ساڵی 2020 و تێپه‌ڕاندنی لە پەرلەمان رككه‌وتن بكرێت“، بەڵام پەرلەمانتارێکی پارتی دەڵێت: “شاندی کوردستان بۆ چارەسەر و رێککەوتن دێنه به‌غدا و دۆسیەی دانوستاندنی شاندی هەردوولا مەرجی قورس و زۆریان تێدایە”.
به‌غدا ورده‌كارییه‌كانی له‌لایه
لەسەرەتای دەستپێکردنەوەی دانوستاندنەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق، بە سەرۆکایەتیی عادل عەبدولمەهدی، تاوەکو ئێستا نەتوانراوە ئەو خاڵی ناکۆکییانە کەمتر بکرێنەوە. جووتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە (رووداو)ی راگەیاند، هێشتا رۆژه‌كه دیاری نەکراوە، بەڵام ئه‌م هه‌فته‌یه شاندێکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات “بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی کێشەکان“.
چوونی شاندی كوردستان بۆ به‌غدا و جووڵەی هەردوولا بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشەکان لەکاتێکدایە كه پەرلەمانی عێراق ئامادەکاری دەکات بۆ ته‌واوكردنی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2020. ئه‌گه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ش به‌بێ تێگه‌یشتنێكی هاوبه‌ش له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه بگاته په‌رله‌مان، مانای ئه‌وه‌یه هه‌ولێر و به‌غدا ده‌گه‌ڕێنه‌وه رۆژه خراپ و ته‌نگژاوییه‌كانی رابردوویان.
دانا جەزا، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، ورده‌كاریی ئه‌و خاڵانه‌ی ناكۆكییان له‌سه‌ره و گفتوگۆیان له‌باره‌وه ده‌كرێت، بۆ (رووداو) روونده‌كاته‌وه: “لەبارەی فرۆشتنی نەوت و کۆمپانیاکان و گرێبەستەکان و بودجەی پێشمەرگە و مووچەی فەرمانبەران، وردەکاریی تەواو دراوەتە بەغدا. تەنانەت بە وردەکارییەوه باسی دەرهێنان و فرۆشتنی نەوتی ئاڤانا و بای حەسەنی کەرکووکیشی تێدایە، بەڵام حکومەتی عێراق بەفەرمی وەڵامی ئەو کاخەزەی کوردی نەداوەتەوە”.
كێ قه‌رزه‌كان وه‌ئه‌ستۆ ده‌گرێ؟
دوو لیژنەی سەرەکی لەنێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا لە دانوستاندنێکی چڕوپڕدان. لیژنەیەکیان تایبەتە بە ماددەی 140 و ناوچە دابڕاوه‌كان (كه به‌فه‌رمی پێیانده‌گوترێت: ناوچه ناکۆکی لەسەرەکان) و لیژنەی دووەمیش تایبه‌ته به پرسی نەوت و بابەتە دارایی و ئابوورییەکان. ئەوەی کە پەیوەندیی بە ماددەی 140ه‌وه هەیە، نەتەوە یەکگرتووەکان و شاندی سەربازیی ئەمریکاش بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ و دوور بە دوور بەشداری له دانوستاندنەکاندا دەکەن و هانی رێککەوتن دەدەن. بەڵام بۆ پرسە ئابوورییەکان، شاندی هەردوولا سەرقاڵی ئەوەن فراکسیۆنە پەرلەمانییەکانی عێراق لە وردەکاریی کێشەکان ئاگاداربکەنەوە.
دانا جەزا باسی خاڵە ناکۆکەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا دەکات و دەڵێ: “حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای 48 ملیار دۆلاری بودجەی 5 ساڵ و نزیکەی 7 ترلیۆن دیناری بودجەی 14 ساڵی پێشمەرگە و 5 ساڵ پاره‌ی حەقدەستی کۆمپانیا نەوتییەکان و زیاتر لە 10 ملیار دۆلاری ئەو قەرزانەی بەغدا کردوویەتی و پشکی کوردستانی تێدابووە و نەیداوە، له حكومه‌تی عێراق ده‌كات”.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پارتی ورده‌كاریی ئه‌و قه‌رزانه روونتر ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: “بەغدا تاوەکو ئێستا 60 ملیار دۆلاری قەرزکردووە و دەبوو 17٪ی بداتە هەرێمی کوردستان”. سه‌باره‌ت به‌و خاڵانه‌ی دیكه كه هه‌ولێر له به‌غدا داوایان ده‌كات، دانا جه‌زا گوتی: “حكومه‌تی كوردستان داوای قەرەبووکردنەوەی ناوچە زیانلێکەوتووەکان و ئەنفال و هەڵەبجە و شەهیدانی کورد و سەرژمێریی ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان و داهاتە نێوخۆییەکان ده‌كات“. بەڵام به‌گوته‌ی ئەو پەرلەمانتارە، تاوەکو ئێستا بەغدا ئامادە نییە بەشداریی بکات لە دانەوەی ئەو 24 ملیار دۆلارەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵانی قەیرانی داراییدا قەرزی کردووە، ” له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گفتوگۆی جددی هه‌ر هەیە، بۆئەوەی بتوانن رێککەوتنێکی 3 ساڵە لەنێوانیان واژۆ بکەن”. واتە ئەو سێ ساڵەی کە لەماوەی سەرۆکایەتیی عەبدولمەهدی ماوە.
مه‌رجی دانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە گفتوگۆکانی نێوان هەردوولا به‌شێك له وردەکارییه‌كانی بۆ (رووداو) روونكرده‌وه. به‌گوته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، پێش ئەوەی شاندی کوردستان سەردانی بەغدا بکات، حکومەتی عێراق وەڵامیان ناردووە و رایانگەیاندووە کە مەسەلەی بژاردنی قەرزەکانی سەر هەرێمی کوردستان لەلایان بەغداوە لە گفتوگۆکان دەربهێنن: “ئامانجی بەغدا ئەوەیە لەکۆتاییدا بڕێکی زۆر کەم لەو قەرزانە بداتەوە و بەرامبەر وەرگرتنی 250 هەزار بەرمیل نەوتەکەش تەنیا مووچە بنێرێ، لەگەڵ بڕێکی کەم پارەی بودجەی پڕۆژەکان.
به‌غدا ده‌یه‌وێت بەو نەوتەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبەردەستی دەمێنێتەوە، پارەی خەرجیی کۆمپانیاکانی نەوت بداته‌وه“. ئەو سەرچاوەیە قسەی زیاتری بۆ (رووداو) کرد و گوتی، بەوپێیەی هەرێمی کوردستان بەهۆی بڕینی بودجەکەی لەلایەن بەغداوه ناچار بووە سیستمی پاشەکەوتکردنی مووچە پەیڕەو بکات، حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای له به‌غدا كردووه پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران بداتەوە، “بەڵام بەغدا بە مەرجێک ئامادەیە ئەو قەرزە بداتەوە کە هەرێمی کوردستان داوای بژاردنی قەرزە دەرەکییەکانی نەکات و داهاتە نێوخۆییەکانی بنێرێتە بەغدا“. وه‌ك ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی (رووداو) باسی ده‌كات، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دانوستاندنەکان بەردەوام دەبێت و ناکشێتەوە، بەڵام “بەوشێوەیە نەوت رادەست ناکات، چونکە بەغدا چەندە مەرجی هەن، هەرێمی کوردستانیش هێندە مەرجی هەن”.
رێككه‌وتنی سێ ساڵه زه‌حمه‌ته
له هه‌فته‌كانی رابردوودا لیژنه سەربازییەکەی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا گەیشتنە رێککەوتنێکی سه‌ره‌تایی بۆئەوەی بەغدا دەست بە ناردنی بودجەی پێشمەرگە بکات. بەپێی زانیارییەکانی (رووداو) کە لە سەرچاوەیەکی وەزارەتی پێشمەرگەوە دەستیکەوتووە، ئه‌و وەزارەته لەسەر داوای عادل عەبدولمەهدی نووسراوێکی بۆ وەزارەتی بەرگریی عێراق ناردووه، تاوه‌كو مووچەی پێشمەرگە خەرج بکات، بەڵام هێشتا پارەکە خەرج نەکراوە. موسەننا ئەمین پەرلەمانتاری یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق، به دووری ده‌زانێت بەو کێشە قورس و ئاڵۆزانەوە رێککەوتنی 3 ساڵە واژۆبکرێت: ”له‌كۆتاییدا هەموو هەوڵەکان لەوەدا چڕدەبنەوە كه رێککەوتنێک بۆ تێپەڕاندنی بودجەی 2020 بکرێت. چونکە حکومەتی هەرێمی کوردستان پێیوایە بەو مەرجانەی بەغداوە ناتوانێ نەوت رادەست بکات و بەغداش بەشێک لە مەرجەکانی کورد رەتدەکاتەوە”.
“عه‌بدولمه‌هدی گوشاری له‌سه‌ره”
حكومه‌تی هەرێمی کوردستان لەگەل فراکسیۆنە کوردستانییەکانی پەرلەمانی عیراق و پەرلەمانی کوردستان كۆبووه‌وه و هەموو وردەکارییەکانی ئەو کۆبوونەوانەی خستەڕوو کە تاوەکو ئێستا شاندەکانی نێوان هەولێر و بەغدا گفتوگۆیان لەسەر کردوون. جووتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌ت، دوای كۆبوونه‌وه‌كه گوتی کە نیەتی رێككه‌وتن هه‌یه له‌گه‌ڵ به‌غدا. ده‌شیانه‌وێ پێش ره‌وانه‌كردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، شاندی هه‌رێمی كوردستان تێبینییه‌كانی خۆی باس بكات و له پرۆژه‌كه‌دا جێگه‌ی بكاته‌وه. گوته‌بێژی حكومه‌ت قسه‌یه‌كیشی كرد كه ده‌ریده‌خات رێگه‌ی رێككه‌وتن زۆریش ته‌خت نییه: “به‌غدا 80 ملیار دۆلاری هه‌رێمی کوردستان قه‌رزداره“.
موسەننا ئەمین دەڵێ پەرلەمانتارانی شیعە فشاره‌كانیان له‌سه‌ر عادل عەبدولمەهدی چڕكردووه‌ته‌وه. وه‌ك په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی یه‌كگرتوو باسی ده‌كات، ”عه‌بدولمه‌هدی ئامادە نییە جارێکی دیکە رێککەوتنی نەرم لەگەڵ کورد بکات و ناشوێرێت بیكات. بۆیە چاوەڕوان دەکرێت رێککەوتنێکی یەک ساڵە لەنێوان کورد و حکومەتی عێراق بێتە کایەوە، کە زیاتر لە بەرژەوەندیی عێراقدا دەبێت”.
داواكاریی هه‌ولێر له به‌غدا:
48 ملیار دۆلاری بودجەی 5 ساڵ
7 ترلیۆن دیناری مووچەی 14 ساڵی پێشمەرگە
5 ساڵ پاره‌ی حەقدەستی کۆمپانیا نەوتییەکان
10 ملیار دۆلاری ئەو قەرزانەی بەغدا کردوویەتی و پشکی کوردستانی تێدا بووە
قەرەبووکردنەوەی ناوچە زیانلێکەوتووەکان و ئەنفال و هەڵەبجە و شەهیدانی کورد
سەرژمێری له ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان
دانەوەی ئەو قەرزانەی بەهۆی بڕینی بودجە و قەیرانی دارایی هاتنە سەر هەرێمی کوردستان