نوچەنێت
حكومه‌تی عێراق ٥١ ملیار دیناری وه‌ك پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران، ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم كردووە، بەمزوانە ده‌ست به‌دابه‌شكردنی ده‌كرێت.
بەپێی ماڵپەڕی فەرمی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، حکومەتی عێراق تەواوی پارەی گەنمی جوتیارانی ڕەوانەی هەرێم کردووە، بەمزوانە دەست بە دابەشکرانی دەکرێت.
فه‌تحی محه‌مه‌د وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و بازرگانی هه‌رێم، رایگه‌یاندووه” وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق بڕی ٥١ ملیار دیناری تری بۆ جوتیارانی هه‌رێم ناردووه. بۆهه‌ر پارێزگایه‌ك ١٧ ملیار دیناری بۆ ڕه‌وانه‌كراوه و له‌رێگه‌ی بانكه‌كانه‌وه ده‌ستیان كردووه به دابه‌شكردنی پاره‌كه”.