نوچەنێت
بەپێی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان، ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوەو گفتوگۆ لەسەر ١٢ خاڵ دەکەن.
دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق، كارنامەی كۆبوونەوەی ئەمڕۆ ١٦-٩-٢٠١٩ی بڵاو یكردووەتەوە، كە بریتییە لە ١٢ خاڵ . تێیدا هاتووە، کە ئەمڕۆ خوێندنەوە بۆ ئەوە دەکرێت عێراق بچێتە پاڵ رێککەوتننامەی تەحکیمی بیانی ١٩٥٨.
هاوکات گفتوگۆ لەسەر پڕۆژە یاسای چوونی عێراق بۆ رێککەوتننامەی گواستنەوەی وشکانی نێودەوڵەتی بۆ ساڵی ١٩٧٥ دەکات.