گۆڕانکاری لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان دەکرێت

0

نوچە: تایبەت

ئەندامێکی لێژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیێنێت، لیژنە ھەمیشەییەکانی پەرلەمانی کوردستان، زیاد دەکرێن و دەبنە ١٩ لێژنە. دەشڵێت “هەر ئەندام پەرلەمانێک لە فراکسیۆنەکەی جیاببێتەوە دەتوانێت لە کاری پەرلەمانی بەردەوام بێت”.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، خەدیجە عومەر، ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان، لە فراکسیۆنی پارتی، لەبارەی هەموارکردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان راگەیاند: لیژنە ھەمیشەییەکانی پەرلەمان ژمارەیان لە ١٥ لێژنەوە بۆ ١٩ لیژنە زیاد دەکرێن، بەو مانایە چەند لێژنەیەک دابەش دەکرێن وەک “لیژنه‌ى پێشمه‌رگه‌ و ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەکان (پێشمەرگە) لیژنەی دەستپاکی و سکاڵا و کاروباری پەرلەمان، (دەستپاکی)، لێژنه‌ى کاروباری کۆمەڵایەتی و داكۆكى كردن له‌ مافی ئافره‌ت و لە مافی مرۆڤ (داكۆكى كردن له‌ مافی ئافره‌ت و لە مافی مرۆڤ) و لیژنەی شارەوانی و گەشتوگوزار گواستنەوە و گەیاندن و وەبەرهێنان (وەبەرهێنان) جیا دەبنەوە و سەربەخۆ دەبن”.

ئەندامەکەی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوەدا، کە دوای جیابوونەوەی لێژنەکان، سەرۆکی لێژنەکان لەناو لایەنە سیاسییەکان و ئەندامەکانیاندا، بەگوێرەی بەرکەوتەی هەڵبژاردن دابەشدەکرێتەوە”.

خەدیجە عومەر، خاڵێکی دیکەی لە پێشنیازی هەموارەی پەیڕەوەکە خستەڕوو – و گوتی “بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان هەر پەرلەمانتارێک بە هەر هۆکارێک لە فراکسیۆنەکەی جیابووایەتەوە نەیدەتوانی درێژە بە کارەکانی خۆی وەک ئەندامی پەرلەمان بدات و حزبەکەی کەسێکی دیکەی دەخستە جێگەکەی، بەڵام لەم هەموارە نوێیەدا هەر ئەندام پەرلەمانێک لە فراکسیۆنەکەی جیاببێتەوە یان بڕواتە پاڵ فراکسیۆنێکی دیکە مافی ئەندامی پەرلەمانی پارێزراو دەبێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com