پەرلەمان سکاڵا تۆمار دەکات

0

نوچە: تایبەت

 ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان لە دادگای فیدراڵی سکاڵا لەسەر یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان تۆمار دەکات و پارێزەری دیاریکراویش بۆ ئەو مەبەستە لە بەغدایە.

 بڕیارە مانگی ٤ـی ساڵی داھاتوو، ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە عێراق ئەنجام بدرێت. لایەنە سیاسییە کوردستانییەکانیش داوا دەکەن، یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان ھەموار بکرێتەوە و رێگە بدرێت ئاوارەکانیش بەشداری هەڵبژاردنەکە بکەن.

 لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، جوان یونس، سەرۆکی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم لە پەرلەمانی کوردستان، لە بارەی سکاڵایان لەدژی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان راگەیاند: ئەمڕۆ سەردار ھەرکی، پارێزەر سەردانی بەغدادى کرد و لە دادگای فیدراڵی سکاڵا لەسەر یاسای ھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان تۆمار کرد.

 سەرۆکی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم گوتیشی “یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دژی پێکھاتەکانە و لیژنەکەمان ئەو سکاڵایە تۆمار دەکات، بۆ ئەوەی یاساکە ھەموار بکرێتەوە، چونکە ئەگەر بەو یاسایە ھەڵبژاردن ئەنجام بدرێت، کورد لە ناوچە کوردستانییەکان دەنگی کەم دەکات، چونکە یاساکە رێگە نادات ئاوارەکان لە دەرەوەی پارێزگاکانی خۆیان دەنگ بدەن.”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com