لە عێراقەوە هێرش کراوەتە سەر سعودیە

0

نوچە: ئاژانسەکان

دوای ئەوەی دامەزراوە نەوتییەکانی کۆمپانیای ئارامکۆی سعودیە کرانە ئامانج، سەرەتا گومان لەسەر حوسییەکانی یەمەن هەبوو، بەڵام ئێستا پەنجەی تۆمەت بەرەو ئێران ڕادەکێشرێت و دەگوترێت ڕەنگە لە عێراق یان ئێرانەوە هێرشەکە ئەنجام درابێت.

ڕۆژنامەی وۆڵستریت جۆرناڵی ئەمریکی، لەزاری چەند بەرپرسێکی وڵاتانی کەنداوەوە ئاشكرای کردووە، کە شارەزایان تاووتوێی ئەگەری هێرشکردن بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی کۆمپانیای ئارامکۆ بە موشەکی جۆری کرووز لە عێراق یان ئێران، دەکەن.

ڕۆژنامەکە لە چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە حکومەتی سعودییە ئاشکرایکرد، بەرپرسە ئەمریکییەکان گومانیان هەیە لە ئەنجامدانی هێرشەکە لەلایەن حوسییەکانەوە و زیاتر بە ئاراستەی ئەوە دەڕۆن، کە هێرشەکان یان لە عێراق یان لە ئێرانەوە ئەنجامدرابن.

حکومەتی عێراقیش لەوەڵامدا ڕەتیدەکاتەوە لە خاکی عێراقەوە هێرشکرابێتە سەر سعودیە و دەڵێت، پابەندین بەوەی رێگەنەدەین لە خاکەکەمانەوە هێرشبکرێتە سەر وڵاتانی دیکە.

هەروەها پێشتریش مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە توویتێکیدا رایگەیاند: هیچ بەڵگەیەک نییە، کە هێرشەکان لە وڵاتی یەمەنەوە ئەنجامدرابن و حکومەتی ئێرانی بە ئەنجامدانی هێرشەکان بۆسەر سەرچاوەکانی وزەی جیهان، تۆمەتبار کرد.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com