نوچەنێت
نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگەیاند، ئەو هەواڵانە ڕەتدەکەینەوە کە باس لە بەکارهێنانی خاکی عیراق بۆ لێدان لە کۆمپانیا نەوتییەکانی سعودیە دەکەن.
دوای بۆردومانکردنی دامەزراوە نەوتییەکانی سعودیە، کۆمەڵێک میدیای بیانی و ناوخۆ، رایانگەیاند، ئه‌گه‌ری هه‌یه مووشه‌كه‌كان له عێراق یان ئێرانه‌وه ئاراسته‌ی سعودیه كرابن.
نوسینگه‌ی عادل عەبدولمەهدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە”عێراق ئه‌و هه‌واڵانه ڕه‌تده‌كاته‌وه، كه له ژماره‌یه‌ك میدیای ناوخۆیی و ناوچه‌یی و جیهانیدا بڵاوكراونه‌ته‌وه و، باس له‌وه ده‌كه‌ن خاكی عێراق بۆ هێرشكردنه سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی سعودییه به‌كارهێنراوه”.
بەپێی بەیاننامەکە” عێراق پابه‌نده به ده‌ستور و رێگه‌گرتن له به‌كارهێنانی خاكه‌كه‌ی دژی وڵاتانی دراوسێ و براو و هاوڕێی، حكومه‌تی عێراق به‌توندی رووبه‌ڕووی ئه‌وانه ده‌بێته‌وه ده‌یانه‌وێت ده‌ستوور پێشێل بكه‌ن”.