بارزانی پیرۆزبایی لە عومەری سەید عەلی دەکات

0

نوچە

سەرۆك مەسعود بارزانی، پیرۆزبایی لە عومەری سەید عەلی كرد، بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی وەک رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان.

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی جڤاتی نیشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕان، عومەری سەید عەلی بە رێکخەری گشتی بزووتنەوەکە هەڵبژێردرایەوە و توانی بەسەر رکابەرەکەیدا، شۆڕش حاجی، سەربکەوێت.

سەرۆك مەسعود بارزانی، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا، پیرۆزبایی سەركەوتنی هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانی بزووتنەوەی گۆڕانی لە رێكخەری گشتی كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست.

عومەری سەید عەلی لە کۆی ٤٤ دەنگ توانی ٢٨ دەنگ بەدەستبهێنێت و جارێکی دیکە وەک رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردرایەوە.

هەروەها عەدنان عوسمان بە ٢٢ دەنگ بە سکرتێری جڤاتی نیشتیمانی و جەلال جەوهەر بە ٣٣ دەنگ بە سکرتێری فراکسیۆنەکان هەڵبژێردران.

برزۆ مەجید بە ٢٣ دەنگ، بە سکرتێری کاروباری خەڵک و د. دەرباز محەمەد بە کۆکردنەوەی ٢٤ دەنگ بە سکرتێری کاروباری ژوورەکان هەڵبژێردران.

بۆ سکرتێری کاروباری باژێڕەکان، لە دوووەم هەڵبژاردن، شەماڵ عەبدولوەفا توانی بە ٢٢ دەنگ بەرامبەر بە ٢١ دەنگ بەسەر ئاسۆ رەحیمدا سەربکەوێت و پۆستەکە بۆخۆی مسۆگەر بکات.

پۆستەکانی بزووتنەوەی گۆڕان دوای هەڵبژاردن:

عومەر سەید عەلى – رێکخەرى گشتى
عەدنان عوسمان – سکرتێرى جڤاتى نیشتیمانى
جەلال جەوهەر – سکرتێرى کاروبارى فراکسیۆنەکان
دەرباز محەمەد – سکرتێرى کاروبارى ژورەکان
شەماڵ عەبدولوەفا – سکرتێرى کاروبارى باژێرەکان
برزۆ مەجید – سکرتێرى کاروبارى خەڵک
جەمال حاجى محەمەد – سەرۆکى جڤاتى گشتى

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com