نوچە-نیویۆرک تایمز
ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمزی ئەمریکا ئاشکرای دەکات، واشنتۆن لە ڕۆژانی داهاتووی هێزێکی نوێ رەوانەی رۆژئاوای کوردستان دەکات.
بە گوێرەی زانیاریيەکانی ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز، ئەم بڕیارەی ئەمریکا دوای ئەوە دێت، کە ئەمریکا و تورکیا، لە سەر پێکهێنانی ناوچەی ئارام لە سنوورەکانی تورکیا – سووریا رێککەوتن.
ڕۆژنامەکە ئاشکرای دەکات، ئەم هێزەی ئەمریکا، بریتیين لە ١٥٠ سەرباز، کە رەوانەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزە کوردیيەکان دەکرێت.
ڕۆژانی رابردوو، هێزەکانی تورکیا و ئەمریکا، بە هاوبەشی دەوریيەکی سەربازییان لە ناوچەی ئارام ئەنجام دا.
واشنتۆن، ئامانج لە ناردنی ئەم هێزە نوێیەی گەڕاندۆتەوە بۆ رێگرتن لە هەوڵەکانی تورکیا بۆ هێرشکردنە سەر هێزە کوردیيەکان.