نوچە-یۆرۆ نیوز
بڕیارە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو، گفتوگۆی پەیوەست بە بواری ئەتۆمی لە نێوان واشنتۆن و ڕیاز دەستپیبکات.
ئاژانسی هەواڵی یۆرۆ نیوز، لەم بارەوە رایگەیاند: ئەمریکا و سعودیە، سەبارەت بە دروستکردنی راکتۆری ئەتۆمی گفتوگۆکانیان دەستپێدەکەن.
بە گوتەی بەرپرسێکی ئەمریکی، دیداری وەزیرانی وزەی ههر دوو وڵات، لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم، بەم ئاراستەیە.
بە گوێرەی زانیاریيەکانی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، سعودیە دەبێ لە سەرەتاوە رێککەوتنی ستاندەرەکانی پەیوەست بەم بوارە واژۆ بکات.