نوچە
فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە گوندێكی دۆڵی باڵەییانی ناوچەی باڵەكایەتی ئۆتۆمبێلێكی پەكەكەیان كردە ئامانج و زیانیش بەر ناوچەکە کەوت.
دۆڵی باڵەییان، سەر بە ناحیەی قەسرێيه، له قەزای چۆمانە، لە سنووری پارێزگای ھەولێر.
بەگوێرەی زانیارییەکان، شەوی رابردوو فڕۆکە جەنگییەكانی تورکیا لە گوندی رەزوێلکە ـی دۆڵی باڵەییان، ئۆتۆمبێلێکی پەکەکەیان كردووەتە ئامانج. هەروەها بەشێك لە پوش و پاوانی ناوچەكە سووتاوە و تائێستا زیانە گیانییەكان نەزانراوە.