نوچە
ڕۆژى شه‌ممه، ١٤ى سێبتێمبەر، هه‌ڵبژاردنى ئه‌ندامانى خانه‌ى راپه‌ڕاندن و ڕێكخه‌رى گشتى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان بۆ ماوه‌ى دوو ساڵ ئه‌نجام دەدرێت.
لە کۆبونەوەی رۆژی پێنجشەممە (١٢-٩-٢٠١٩)، جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، جەمال حاجی محەمەد بە سەرۆکی جڤات و عەلی عەبدوڵڵا، بە جێگری سەرۆک و پێشڕەو رەئوف بە سکرتێری جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان هەڵبژێژردران.
بەگویرەی زانیارییەکان، لەناو پرۆسەی هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانی بزووتنەوەی گۆڕان،،”بۆ ڕێکخەری گشتی هه‌ریەک لە “عومه‌رى سه‌ید على و شۆڕش حاجى” کاندیدن، بەڵام بەھۆی ئەوەی کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا و زۆرینه‌ى جڤات و ئه‌ندامانى خانه‌ى راپه‌ڕاندن پشتگیرى عومه‌رى سەید عه‌لى هه‌ربۆیه ناوبراو سەردەکەوێت بەسەر شۆڕش حاجی و دووباره ده‌رده‌چێته‌وه”.
هەروەها بۆ سكرتێرى جڤاتى نیشتمانى ھەریەک لە “عەدنان عوسمان و زمناكۆ جه‌لال کاندیدن”، بەڵام چانسی عەدنان عوسمان زۆر زیاترە، بەھۆی پشتیوانی عومەری سەید عەلی و کوڕەکانی نەوشیروان مستەفاوە.