نوچە-ڕۆیتەرز
وەزیری بەرگری بەریتانیا، ئێران بە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتیيەکان تۆمەتبار دەکات.
بن واڵاس، وەزیری بەرگری بەریتانیا، ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ی سێبتەمبەر، تارانی بە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتەیەکان تۆمەتبار کرد و داوای لە ئێران کرد، پابەندی سەروەری یاساکان بێت.
واڵاس لە چاوپێکەوتن لەگەڵ کەناڵی سکای نیوز گوتی: سەبارەت بە سیاسەتی ئێران لە پەیوەندی لەگەڵ دەستگیرکردنی هاوڵاتیانی ئێرانی-بەریتانی نیگەرانین؛ ئەوان بەبێ هیچ پاساوێک دەخرێنە زیندانەوە، هەر بۆیە داوا لە ئێران دەکەین، ژمارەیەکیان بە زووترین کات ئازاد بکات.
ئەم لێدوانەی وەزیری بەرگری بەریتانیا لە کاتێکدایە، کە دوێنێ ئاژانسەکانی هەواڵ ئاشکرایان کرد، کە سێ هاوڵاتی ئوسترالی، کە دوو کەسیان بە ڕەچەڵەک بەریتانی بوونە، لە لایەن ئێرانەوە دەستگیر کراون.