نوچەنێت
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر،فرسەت سۆفی بە پارێزگاری نوێی هەولێر هەڵبژێردرا.
ئەمڕۆ ١٢-٩-٢٠١٩، فرسەت سۆفی، کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پارێزگاری هەولێر، لە کۆی ٢٨ دەنگی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێگا، ٢٧ دەنگی بەدەستهێنا.
پێشترو بۆ ماوەی ١٥ساڵ نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر بوو.
فرسەت سۆفی کێیە؟
ساڵی ١٩٧٨ لەدایکبووە، خاوەن بڕوانامەی دکتۆرایە لە یاسای گشتی. ئەندامی خولی چوارەمی پەرلەمان بووە. ئەندامی لیژنەی نووسینەوەی دەستوری هەرێمی کوردستان بووە. ئەندامی لیژنەی باڵای چاکسازی بووە.