نوچەنێت
دادگای سلێمانی، سزای لە سێدارەدانی بۆ ئەو کەسانە دەرکرد کە پیاوێکی بەقاڵیان دوای رفاندنى کوشت.
ئەمڕۆ ١٢-٩-٢٠١٩، دادگای سلێمانی سزای لە سێدارەدانی بۆ بکوژانی تاریقی بەقاڵ دەرکرد، کە مانگی ١٢ی ساڵی رابردوو رفێندرا.
تاریق رۆستەم، ناسراو بە تاریقی بەقاڵ، رۆژی ١٨-١٢-٢٠١٨، بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە بێسەروشوێن بوو، دوای چوار مانگ، پۆلیسی سلێمانی، باندێکی کوشتن و دزیکردنیان ئاشکرا کرد و دوو تەرمیان هەڵدایەوە، کە باندەکە کوشتبوویانن، یەکێکیان تهرمى تاريق رۆستهم بوو.