نوچە-الجزیرە
سەرۆکی تۆڕی تیرۆریستی قاعیدە، هۆشداری دەداتە وڵاتانی ڕۆژئاوایی کە بەرژەوەندیيەکانیان دەکەنە ئامانج.
ئەیمەن زەواهیری، سەرۆکی تۆڕی قاعیدە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ساڵڕۆژی هێرشە سامناکەکەی ١١ی سێبتێمبەر بۆ سەر ئەمریکا، پەیامێکی بڵاوکردەوە.
زەواهیری لەم پەیامەیدا، هەڕەشەی توندی لە وڵاتانی ئەوروپی و ئەمریکا کردووە.
سەرۆکی قاعیدە داوای لە موسوڵمانانی جیهان کردووە، کە بەرژەوەندی وئاسایشی ولاتانی ئەمریکا، ئەوروپا، ئیسرائیل و رووسیا بکەنە ئامانج.
زهواهێرى، ئەمریکای بە دەستدرێژی سەربازی بۆ سەر وڵاتانی جیهان تۆمەتبار کردووە و داوا لە پەیڕەوان و لایەنگرانی قاعیدە دەکات، لە هەر کوێ بۆیان دەکرێ بەرژەوەندییەکانی ئەم وڵاتە بکەنە ئامانج.