نوچە
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، هەفتەی داهاتوو شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا ده‌کات، دەشڵێت “بەغدا ٨٠ ملیار دۆلار قەرزداری هەرێمە”.
جووتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، له کۆنفڕانسێكی رۆژنامەوانیدا جه‌ختیشیكرده‌وه، كه هەرێمی کوردستان به گوێره‌ی ده‌ستوور نیازی رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ له‌سه‌ر سه‌رجه‌م كێشه‌كان هه‌یه.
سه‌باره‌ت به ئامانج و كارنامه‌ی سه‌ردانی شانده‌كه‌ش عادل ئاشكرایكرد، پرسگه‌لێك هه‌ن، كه پێویسته بۆ چاره‌سه‌ری له‌گه‌ڵ به‌غدا تاوتوێ بكرێن، گرنگترینیان پرسی بودجه و ئه‌و كێشانه‌ن، كه تا ئێستا له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به هه‌ڵواسراوی ماونه‌ته‌وه.
له‌باره‌ی پڕۆژەی سەرژمێریش لە عێراق، کە بڕیارە ساڵی ٢٠٢٠ ئەنجام بدرێت، جووتیار عادل گوتی، لێژنەیەکی تایبەت بۆ هەڵسەنگاندنی پڕۆژەی سەرژمێرییەکە، رەچاوکردنی بەرژەوەندی کوردستانییان بە هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینییەکانەوە پێكده‌هێندرێت و گوتی: له‌باره‌ی سه‌رژمێرییه‌وه ئێمه داوای جێبه‌جێكردنی مادده‌ی ١٤٠ ده‌كه‌ین.
له وه‌ڵامی پرسیارێكیش له‌باره‌ی دابه‌شكردنی سووته‌مه‌نی بۆ وه‌رزی سه‌رما، گوته‌بێژی حكومه‌ت دەڵێت “بڕیاره ٢٥٩ ملیۆن لیتر نه‌وتی سپی، به‌سه‌ر هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستاندا دابه‌شبكرێت.
گوتەبێژی حکومەتی هەرێم هاوكات ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، حكومه‌تی هه‌رێم پلانی بۆ پێداچوونه‌وه‌ی سیسته‌می باج له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و له داهاتوویه‌كی نزیكدا ده‌ست به جێبه‌جێكردنی هه‌نگاوه‌كان له‌م باره‌یه‌وه ده‌كه‌ن.
جووتیار عادل راشیگه‌یاند، به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی له‌به‌رده‌ستن، حكومه‌تی عێراق ٨٠ ملیار دۆلار قه‌رزداری هه‌رێمی كوردستانه.