نەوزاد عەلی-سلێمانی
گوتەبێژی وەزارەتی شەهیدانی حكومەتی هەرێم رایدەگەیێنێت، یاسای قەرەبووکردنەوەی قوربانیانی دەستی تیرۆر لە عێراق، تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان کاری پێنەکراوە.
هەرێمی کوردستان هاوشێوەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق قوربانییەکی زۆری لەبەرامبەر رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر داوە و بەپێی ئەو یاسایەی، کە لەعێراق جێبەجێ دەکرێت بۆ قەرەبووکردنەوەی قوربانیانی دەستی تیرۆر، دهبێت سوودمهندان قوربانی دهستی تیرۆر بێت، كه له ساڵی٢٠٠٣ ـەوە دهستپێدهكات و بههۆی تیرۆرهوه كهسی زۆر نزیكی شههید بووبێت یان بریندار یاخود كهم ئهندام بێت.
لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، فوئاد عوسمان، گوتەبێژی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێم، سەبارەت بە قەرەبووی زیانلێکەتوانی دەستی تیرۆر لە عێراق، رایگەیاند “یاسای قەرەبووکردنەوەی قوربانیانی دەستی تیرۆر لە عێراق کاری پێکراوە و تەنها لە هەرێمی کوردستان تا ئێستا کاری پێنەکراوە، دەبوو فەرمانگەی قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی تیرۆر لە دامەزراوەی (شوهەداء) لە هەرێمی کوردستان لقی بکردبایەوە، ئێمەش وەکو وەزارەت بانگهێشتی بەڕێوبەری فەرمانگەکەمان کردووە و داوامان لێکردووە لە هەرێمی کوردستان ئەم یاسایە جێبەجێبکرێت”.
گوتەبێژی وەزارەتی شەهیدانی هەرێم، دەڵێت “بەڕێوبەری فەرمانگەی قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی دەستی تیرۆر لە عێراق، نوسراوێکی ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار و ئەو لیژنە باڵایەی، کە لە هەرێمی کوردستان پێکدێت کردووە، کە دەبێت نوێنەر دیاری بکەن، ئێمە وەک وەزارەتی شەهیدان ئەوەی لەسەرمان بوو دیاری کردنی نوێنەری خۆمان بووە، کە ئێستا دیاریمان کردووە و ئێستا پرسەکە لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێرقە”.
فوئاد عوسمان، زیاتر روونیکردەوە و گوتی “دەبێت ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بە نوسراوێک ناوی ئەو ئەندامانەی، کە لە لیژنەکەدان ئاراستەی دەزگای شەهیدانی عێراقی بکات، بۆئەوەی لیژنەکە لە هەرێمی کوردستانیش دەستبەکار بێت، کە سەرۆکەکەی دادوەرێکە”.
لەبارەی شێوازی قەرەبوووکردنەوەی زیان لێکەوتووانی دەستی تیرۆر، ناوبراو گوتی “قەرەبووکردنەوەکانی جۆراوجۆرن و پێشتر لە پەرلەمانی عێراق یاسای بۆ دەرچووە و لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقەوە جێبەجێکرا، هەر قوربانییەکی دەستی تیرۆر بەپێی ئەو زیانەی، کە دیاری کراوە و قەربوو دەکرێتەوە”.