نوچە-ئاژانسی هەواڵی فەرەنسا
یەکێتی ئەوروپا، لە بارەی لێدوانەکانی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، هەڵویستی وەرگرت.
گوتەبێژێکی یەکێتی ئەوروپا، لەم بارەوە دەڵێت: لێدوانەکانی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە بارەی ئەگەری سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی وڵاتەکەی و لکاندنی بەشێک لە کەنارەی رۆژئاوا بە خاکی ئیسرائیلەوە، جێی نیگەرانین و زیان بە پرۆسەی ئاشتی دەگەیێنێت.
ئەم بەرپرسەی یەکێتی ئەوروپا دەشڵیت، ئەم لێدوانانە دەرهاویشتەی نەرێنی بەدواوە دەبیت و زیانی بە نەخشەڕیگای دوو وڵات دەگەیێنێت.
لە لایەکی دیکەوە، گوتەبێژی ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان، بەرامبەر بەم لێدوانە هەڵوێستی وەرگرت و رایگەیاندووە، کە گوتەکانی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، دژ بە یاسا نێودەوڵەتیەکانە.