نوچەنێت
پارێزگای كه‌ربه‌لا، سێ رۆژ ماته‌مینی بۆ روداوەکەی کەربەلا راگەیاند کە تێیدا ٣١ کەس گیانیان لەدەستدا.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١١-٩-٢٠١٩، پارێزگای كه‌ربه‌لا به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكردووه تێیدا هاتووە”لبۆ رێزنان له رۆحی قوربانییه‌كانی عاشورا و زیاره‌تكارانی ئیمام حوسێن، ماوه‌ی سێ رۆژ ماته‌مینی گشت له پارێزگاكه راده‌گه‌یێنێ، چونكه ئه‌وانه‌ی له‌و رێوڕه‌سمه‌دا بوونه‌ته قوربانیی خۆشه‌ویستییان بۆ ئیمام حوسێن ده‌رده‌بڕی و شوینكهوتووی ئه‌و بوون”.
دوێنێ سێشه‌ممه، به‌هۆی قه‌ره‌باڵغی و به‌سه‌ریه‌كدا كه‌وتنی زیاره‌تكارانی كه‌ربه‌لا، بەپێی وەزارەتی تەندروستی عیراق، ٣١ كه‌س گیانیان له ده‌ستدا.
هەربەبۆنەیەشەوە، سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری “شه‌هیدان” کراوەو هیوای زوو چاكبوونه‌وه بۆ برینداره‌كان خواستووە”بۆ رێزگرتن لێیان ده‌وامی فه‌رمی له پالارێزگای كه‌ربه‌لا راده‌گیرێت”.