نوچە – المعلومە
ئەندامێکی کۆمیسیۆنی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق دەڵیت، ئەمریکا رێگە بەم وڵاتە نادات کە رێککەوتنی کڕینی سیستهمی بەرگری موشەکی ئێس-٤٠٠ رووسی لەگەڵ مۆسکۆ واژۆ بکات.
کریم علیوی، ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق لەم بارەوە باس لە سەر گوشارەکانی واشنتۆن بۆ سەر بەغدا، دەکات.
بە گوتەی علیوی، دەوڵەتی عێراق لە هەواڵدایە بە زووترین کات سیستهمی بەرگری موشەکی دابین بکات. بە تایبەت لەم دۆخە هەستیارەکە ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر هێزەکانی حەشدی شەعبی چڕ کردۆتەوە.
ئەم بەرپرسە عێراقیە هەروەها دەڵێت، سەردانەکەی فالح فەیاز، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی بۆ رووسیا بۆ ئەم مەبەستەیە و رەنگە دەستپێکی پجڕانی پەیوەندییەکانی بەغدا و واشنتۆنی لێ بکەوێتەوە.