نوچەنێت
سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند، له نزیكه‌وه چاودێری رووداوه‌كه‌ی كه‌ربه‌لا ده‌كه‌ین و به‌رپرسانمان راسپاردووه چی پێویسته بۆ رێگرتن له دووباره بوونه‌وه‌ی ئه‌و حاڵه‌ته، بیکەن.
دوێنێ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند، له ئه‌نجامی دروستبوونی پاڵه‌په‌ستۆ و فشاری زۆر له ناو ریزی زیاره‌تكارانی كه‌ربه‌لا، ٣١كهس گیانیان له‌ده‌ستداوه و به ده‌یانی دیكه بریندار بوون.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، عادل عه‌بدولمه‌هدی، سەرۆکی حکومەتی عیراق رایگەیاند، پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی زیاره‌تكارانی شیعه و كه‌سوكاری ئه‌و قوربانیانه كرد، كه دوێنێ له ئه‌نجامی دروستبوونی فشار و پاڵه‌په‌ستۆ له‌سه‌ریان گیانیان له‌ده‌ستدا.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، هه‌موو لایه‌نه به‌رپرس و په‌یوه‌ندیداره‌كان، راسپێردراون به ده‌م پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به یادی عاشووراوه بچن و رێگر بن له دووباره بوونه‌وه‌ی ئه‌و حاڵه‌تانه و گیان و ژیانی زیاره‌تكارانی شیعه و حوسێنییه‌كان بپارێزن.