نوچە-ئاژانسەکان
گوتەبیژی یەکێتی ئەوروپا، نيگەرانی خۆی لەبارەی هەنگاوی سێيەمی ئێران بۆ کەمکردنەوەی بەڵێن و رادەی پابەندبوونی بە رێککەوتنی ئەتۆمی دەربڕی.
ئەم دیبلۆماتکارەی ئەوروپا، بەرامبەر بە بڕیاری ئێران بۆ چالاککردنی ژمارەیەکی زیاتری سانتریفیۆژ، هۆشداری دا و گوتی: پابەندبوونی ئێران بە رێککەوتنی ئەتۆمی بەندە بە پابەندبوونی ئێران.
گوتەبێژی یەکێتی ئەوروپا گوتیشی، بە وردی چاودێری هەنگاوەکانی ئێران دەکەین و ئەم هەنگاوانە بە مانای کشانەوەیە لە رێککەوتنەکە.
یەکێتی ئەوروپا هەروەها داوا لە ئەمریکا دەکات، کە پێداچوونەوە به ئەو سزا و گەمارۆیانە دا بکات، کە بە شێوەی یەکلایەنە بە سەر ئێرندا سەپاندوویەتی.
بە گوتەی چاودێران، ئێران بەم بڕیارەی لە پلانی خۆی بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆمی نزیک دەبێتەوە.