نوچە-سپۆتنیک
ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی، لە میانی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لەم یەکێتییە، هێرشی توندی کردە سەر ئێران.
ئەحمەد ئەبو غەیز، ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی، لە بەیانێکدا گوتی: ئێران دەبێ کۆتایی بە دەستوەردانەکانی لە یەمهن و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە بهێنیت و شەڕی بە وەکالەتی خۆی رابگرێت.
ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی گوتیشی، ئێران لە قەیرانی مرۆیی و سەربازی یەمەن بەرپرسیارە و رۆڵی سەرەکی هەیە لە قووڵتربوونەوەی دۆخی مرۆیی ئەم وڵاتە.