نوچه
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، دوای ئه‌وه‌ی ئەمڕۆ لە ئەنجامی قەرەباڵخی زۆر و بەسەریەکدا کەوتنی ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی شیعەمەزهەب لە رێوڕەسمێکی عاشوورا لە کەربەلا، دەیان کەس بوونە قوربانی، ئامادەیی هەرێمی کوردستان نیشاندەدات بۆ یارمەتیدانی بریندارەکان.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، لە راکردنی توێریجی ئەمڕۆ (سێشه‌ممه ١٠-٩-٢٠١٩)، ٣١ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٠ کەسی دیکەش برینداربوون، کە رەوشی تەندروستیی ١٠ کەسیان خراپە”. ر توێریج نەریتێکی ساڵانەی شیعەکانە و لە نیوەڕۆی ١٠-ی موحەڕەمدا یادی دەکەنەوە. ملیۆنان کەس بەشداری لەو رێکردنە دەکەن و لە ناوچەی قەنترەی سەلامەوە لە کەربەلا بە ئاراستەی مەزاری ئیمام حوسێن، کە ئه‌و رێكردنهش دوو کیلۆمەترە.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامەکەیدا سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانییان دەکات، کە ٣١ کەسیان لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستدا و رایدەگەیەنێت “له دڵه‌وه هاوخه‌م و هاوسۆزيانين و خواى مه‌زن دڵنه‌واييان بداته‌وه، هيواى به‌هه‌شت بۆ قوربانييان و زووچاكبوونه‌وه بۆ برينداران ده‌خوازين. هه‌رێمى كوردستان بۆ هه‌موو هاوكارييه‌كى پزيشكى و پێشوازى له برينداران ئاماده‌يه”.
دەقی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
پرسه و سه‌ره‌خۆشيى قووڵى خۆمان ئاراسته‌ى كه‌سوكارى قوربانييانى ڕووداوه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى كه‌ربه‌لا ده‌كه‌ين كه له ئه‌نجامى قه‌ره‌باڵغى و بهسهريهكدا كه‌وتنى به‌شدارانى ڕێوڕه‌سمێكى ئايينيى شيعه، زياتر له (٣٠) كه‌س گيانيان له ده‌ست دا و به ده‌يانى ديكه‌ش بريندار بوون.
له دڵه‌وه هاوخه‌م و هاوسۆزيانين و خواى مه‌زن دڵنه‌واييان بداته‌وه، هيواى به‌هه‌شت بۆ قوربانييان و زووچاكبوونه‌وه بۆ برينداران ده‌خوازين. هه‌رێمى كوردستان بۆ هه‌موو هاوكارييه‌كى پزيشكى و پێشوازى له برينداران ئاماده‌يه.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
١٠-٩-٢٠١٩