نوچە- رۆیتەرز
بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائيل، سەردانی رووسیا دەکات.
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، بنیامین نەتانیاهۆ، لە رۆژانی داهاتوو سەردانی رووسیا دەکات و لەگهڵ ڤلادیمێر پۆتین، سەرۆکی ئەم وڵاتە کۆدەبێتەوە.
بە گوێرەی زانیاريیەکانی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەم دیدارە لە شاری سۆچی ئەنجام دەدرێت.
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رۆژانی رابردوو، ئاماژەی بەم سەردانە کردبوو. راشیگەیاندبوو، سەبارەت بە هەماهەنگکردنی کاروباری سەربازی لە سوریا، لەگهڵ پۆتین کۆدەبێتەوە.
تەوەریکی دیکەی ئەم سەردانە، ئامادەبوونی سەربازی ئێرانە لە سەر خاکی سوریا.
نەتەنیاهۆ رۆژی رابردووش بانگەشەی ئاشكراکردنی بنکەیەکی ئەتۆمی ئێرانی کرد.