نوچه
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە وەزیری پلاندانانی عێراق کرد و ئامادهیی ههرێمی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور نیشانداوە. گوتیشی، ئەنجامدانی سەرژمێری دانیشتووان نابێت بۆ ئامانجی سیاسی بەکاربهێندرێت.
بهگوێرهی راگهیێندراوی كۆبوونهوهكه، ئەمڕۆ (سێشەممە ١٠-٩-٢٠١٩) بەڕێوەچوو، تێیدا نووری سەباح دلێمی، وەزیری پلاندانانی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، ئەزموونی هەرێمی کوردستان ئەزموونێکی جێگیر و سەرکەوتووە و سەرکەوتنی هەرێمی کوردستانیش سەرکەوتنە بۆ هەموو عێراق.
لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، نووری سەباح دلێمی رایگەیاند، ئێستا دەرفەتێکی باش هەیە بۆ ئەوەی هەموو کێشە و گرفتەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەربکرێن.
مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونیکردەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیی و نیازپاکی خۆی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان نیشانداوە لەسەر بنەمای دەستوور. هیواداریشن سەردەمێکی ئەرێنی و نوێ لە پەیوەندی نێوان حکومەتی فیدرال و حکومەتی هەرێمی کوردستان بێتە ئاراوە بە شێوەیەک کە شەراکەتی راستەقینە و هاوسەنگی و سازان لە بەرچاو بگیرێت.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی سەرژمێری دانیشتووان کرا کە بڕیارە ساڵی 2020 لە عێراق ئەنجامبدرێت، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەوبارەیەوە رایگەیاند، سەرژمێری کارێکی گرنگە بۆ کۆکردنەوەی داتا و زانیاری کە ئامرازێکی یارمەتیدەردەبێت بۆ پلاندانان، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان تێبینی لە سەر میکانیزمی ئەنجامدانی سەرژمێرییەکە هەیە و پێویستە لەبەرچاو بگێرێن.نابێ سەرژمێری وەکو کارتێکی سیاسی لە دژی هیچ پێکهاتەیەک بەکاربهێندرێت.