نوچه
وەزیری دەرەوەی رووسیا، لە سەرەتای مانگی داهاتوو سەردانی بەغدا و هەولێر دەکات.
میخایل بۆگدانۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا لەسەرەتای مانگی ئۆکتۆبەر سەردانی بەغدا و دواتریش هەولێر دەکات.
بهگوێرهی ههواڵێكی رووداو، وەزیری دەرەوەی رووسیا لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ بەغدا لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆدەبێتەوە و دواتر سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.
بۆگدانۆڤ راشیگەیاند، لاڤرۆڤ مەبەستییەتی لەسەردانەکەیدا بۆ هەولێر لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.
لە بواری وزە هەرێمی کوردستان و رووسیا پەیوەندییەکی باشیان هەیە، له كۆڕبهندی ئابووریی جیهانی له سان پێترسبۆرگی رووسیا، هەریەکە لە نێچیرڤان بارزانی و وەزیری دەرەوەی رووسیا کۆبوونەوە و جهختیان له بوونی پهیوهندییهكی باش لهنێوان كۆمپانیاكانی بواری وزهی رووسیا و ههرێمی كوردستان كردهوه.