نوچە-روانگەی مافەکانی مرۆڤ
روانگەی مافەکانی مرۆڤ بۆ سوریا، لە دوایین راپۆرتی خۆیدا سەبارەت بە عەفرین، نیگەرانی خۆی دەربارەی هەوڵەکان بۆ گۆڕینی دیموگرافیای کوردی ئەم شارە دەربڕیوە.
ڕوانگەی مافەکانی مرۆڤ لەم بارەیهوە دەڵێت: سوپای ئازادی سهربه تورکیا، بە جێگیرکردنی عەرەب و تورکمانەکان لە عەفرین و دوورخستنەوەی کوردەکان، هەوڵی گۆڕینی دیموگرافیای شارەکە دەدات.
بە گوێڕەی راپۆرەکە، ئێستا کوردەکان تەنیا ٢٥%ی دانیشتوانی شارەکە پێکدێنن و نزیک بە ٧٥% شارەکە ئەو عەرەب و تورکمانانەن، کە لە لایەن سوپای ئازادهوه لەم شارە جێگیر کراون.