نەوزاد عەلی-سلێمانی
سکرتێری ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیێنێت، کۆبوونەوەی سبەی دوو بڕگە لە خۆ دەگرێت، گرنگترینیان گفتوگۆکردنە لەسەر پرسی دادنووسەکان.
بڕیاره ڕۆژی (سێشهممه ١٠-٩-٢٠١٩)، ئهنجوومهنی پارێزگای سلێمانی ٥٤ -مین كۆبونهوهی ئاسایی خۆی لهسهر چهند پرسێك ئهنجامبدات و لهو رووهشهوه ئهندامانی ئهنجوومهن ئاگاداركراونەتەوە.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، مەهدی مەحمود محەمەد، سکرتێری ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، سەبارەت بە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگا، رایگەیاند “کۆبوونەوەکەی سبەینێ دوو بڕگە لە خۆ دەگرێت، یەکەمیان بڕیار دانە لەسەر فراوانکردنی گوندی بێستانسوری ژووروو، کە بەبڕیارێک لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانییەوە پەسەند دەکرێت و دواتر بەرزدەکرێتەوە بۆ وەزارەتی شارەوانی و ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم”.
لە بارەی بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکە، سکرتێری ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، دەڵێت “بریتییە لە گفتوگۆکردن لەسەربابهتی گرێبهستی وهزارهتی داد و كۆمپانیای جێبهجێكار بۆ به ئهلیكترۆنیكردنی مامهڵهی دادنوسهكان، کە نرخێکی زۆری بۆ دانراوە”.
مەهدی مەحمود ئاماژەی بەوەشکرد، لە سەر پرسی دادنوسەکان، میوانداری هەریەک لە سەرۆکی داواکاری گشتی، سەرۆکی دادنوسەکان، نوێنەری کۆمپانیای جێبەجێکار و نوێنەری دەستەی دەستپاکی هەرێم دەکرێت، بۆ ئەوەی روونکردنەوەی پێویست لەسەر ئەو پرسە بدەن. گوتیشی “پاشان هەریەک ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگا قسەی خۆیان دەبێت، دەمانەوێت بە هەموومان بگەینە ئەنجامێک، کە پرۆسەیەکی لەو شێوەیە لە بەرژەوەندی هاوڵاتیاندا بێت، ئەوەی کە ئێستا دەردەکەوێت وانییە”.