نوچە
ئەمڕۆ سەرۆك بارزانی، لە سەلاحەددین پێشوازی لە كونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەولێر كرد و دوا پێشهاتە سیاسییەكانی عێراقیان تاوتوێ کرد.
بەگوێرەی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە، جەیمس سۆرنتۆن، كونسوڵی تازەی بەریتانیا بە مەبەستی خۆناساندن سەردانی سەرۆك بارزانی كردبوو، خۆشحاڵی خۆی بۆ پێشڤەچوونی پڕۆسەی سیاسی لە هەرێمی كوردستان و دەستبەكاربوونی حكوومەتی تازە راگەیاند و جەختی لەوە كردەوە، كە وڵاتەكەی خوازیارە كە هەرێمی كوردستان بەهێز و سەقامگیر بێت و هەروەها هیوای خواست پەرە بە پەیوەندییەكانی بەریتانیا و هەرێمی كوردستان بدرێت.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا دوا پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و ناوچەكە و بارودۆخی كەركوك و ناوچەكانی ماددەی ١٤٠ تاتوێ كرا.
پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەریتانیا، تەوەرێكی تری ئەو دیدارە بوو.
