نوچە
لە سنووری مەخموور هێزەکانی هاوپەیمانان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ پێشمەرگە و سوپای عێراق، ئەو شوێنانە بۆردوومان دەکەن، کە چەکداری داعش لێیە.
داعش چەند جارێک هێرشیان ئەنجامداوە، ژمارەیەک پێشمەرگەش لە سنووری ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بەهۆی ئەو هێرشانە شەهید بوون.
بهگوێرهی ههواڵی رووداو، سیروان بارزانی، سەرپەرشتیاری میحوەری گوێڕ مەخمووری پێشمەرگە راگەیاندووه “بە هاوئاهەنگی لەگەڵ پێشمەرگە، ٢٤ كاتژمێره هێزەکانی هاوپەیمانان لە سنووری مەخموور بۆردوومانی داعش دەکەن و تاوەکو ئێستاش بەردەوامن، مەبەستی ئەو ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەش کۆتاییهێنانە بە جموجۆڵەکانی داعش لە چیای قەرەچوغ و دەورووبەری”.
سیروان بارزانی ئاماژەی بەوەکرد، تیمی مەیدانی هاوپەیمانان لە خاڵی پێشەوەن لەگەڵ پێشمەرگە و “لە نزیکەوە چاودێری داعش دەکەن و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیش بەکاردێنن، چونکە ماوەیەکە داعش خەریکی خۆڕێکخستەوەیە، ئەگەر چاودێری نەکرێن و لێیان نەدرێت، بەهێز دەبنەوە”.
چیای قهرهچووغ ناوچهیهكی سهخت و دژوارە، لەگەڵ دەشتی قەراج، ناوچەی زاب لە باکووری حەویجە و شەرگات، سنووری هەرسێ پارێزگای نەینەوا، کەرکوک و هەولێر، بەیەکەوە دەبەستنەوە.
سەرپەرشتیاری میحوەری گوێڕ-مەخمووری پێشمەرگە جەخت دەکاتەوە، “داعش لە چیای قەرەچووغ و دەورووبەری حەویجە توونێلیان لێداوە و خەریکی خۆڕێکخستنەوەن، بۆ بۆردوومانکردنیشیان هاوئاهەنگی تەواو لەنێوان پێشمەرگە، هاوپەیمانان و سوپای عێراقدا هەیە. لە بۆردوومانەکانیشدا زیانی زۆریان بەردەکەوێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی شوێنەکانیان دوورەدەستە، زیانەکانیان نازانرێت”.