نوچە-ئاژانسەکان
نووسینگەی کۆشکی سەرۆکایەتی ڕووسیا لە بەیانێکدا دەڵێت، ڤلادیمێر پۆتین، سەرۆکی ڕووسیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوتا فەڕەنسیەکەی، وردەکاریيەکانی رێککەوتنی ئەتۆمی ئێرانیان خستەبەر باس و گفتوگۆیان لە بارەوە کردوە.
لە بەشێک لە بەیانەکەی کرملین هاتووە، کە هەر یەک لە پۆتین و ئیمانۆێل ماکرۆن جەختیان لە سەر مانەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران کردووتەوە.
ههردوو لایەن هەروەها سەبارەت بە هەوڵەکان بۆ هێشتنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی پێداگرییان کردووتەوە.
ئەم گفتوگۆیەی نێوان ترەمپ و ماکرۆن لەکاتێکدایە، کە هەینی رابردوو بە بڕیاری حەسەن رووحانی، تاران هەنگاوی سێيەمی خۆی بۆ کەمکردنەوەی رادەی پابەندبوونی بە رێککەوتنی ئەتۆمی خستەبواری جێبەجێکردنەوە.