نوچە: ئاژانسەکان
له چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و شه‌ڕی داعش، نزیكەی ١٥٠ بارھەڵگر ھاوكاریی سەربازیی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا گەیەندرایە دەست ھەسەدە.
ئەوە لەکاتێکدایە، کە دەورييەی هاوبه‌شی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و توركیا له رۆژئاوای كوردستان، دەستیپێکرد و هەروەها هێزه‌كانی هه‌سه‌ده له چوارچێوه‌ی لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش و به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام چه‌كه قورسه‌كانی به قوڵایی ١٠ تا ١٤ كیلۆمه‌تر له سنووره‌كانی توركیا كشانده‌وه.
روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردووەتەوە، ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی نزیكەی ١٥٠ بارھەڵگر ھاوكاریی نوێی سەربازی ناردووەتە ناوچەكانی ژێر كۆنترۆڵی ھێزەكانی سوریایی دیموكراتی لە رۆژھەڵاتی فورات.
بە گوێرەی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە كاتی ئازادكردنی باغۆزەوە تا ئێستا ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی ٢٧٥٠ بارھەڵگر ھاوكاریی بۆ ھەسەدە ناردووە.