نوچە: ئاژانسەکان
چەند فڕۆكەیەكی نەناسراو میلیشیاكانی سەر بە حەشدی شەعبی و سوپای پاسدارانی ئێران لە سوریا بۆردومان کردووە.
ئەوە لەکاتێکدایە، کە ناوهڕاستی مانگی رابردوو، چهندین جبهخانه و پێگهی چهكدارانی حهشدی شهعبی لهناو خاكی عێراق له خوارووی بهغداش كردبووه ئامانج، ئهوكات ئیسرائیل به ئهنجامدانی هێرشهكان تۆمهتبار كرا و کاردانەوەی توندی لێکەوتەوە.
چهند سهرچاوهیهكی جیاواز و چالاكوانان به میدیا عەرەبییەكان گوتووه: چەند فڕۆكەیەكی نەناسراو ژمارەیەك ھێرشیان بۆ سەر شاری ئهلبوكەمالی سوریا، كە ھاوسنوورە لەگەڵ قەزای قائیمی عێراق ئەنجامداوە. ئاماژە بەوەش كراوە، بۆردومانەكان، میلیشیاكانی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران و حەشدی شەعبییان لە نێو خاكی سوریا كردووەتە ئامانج.
روانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ ئەوەش دەخاتەڕوو، کە میلیشیاكان زیانی گیانییان ههیە، بەڵام ھێشتا رێژەی ئەو زیانانە نەزاندراوە و ھیچ لایەنێكیش بەرپرسیاریێتی خۆی لەو ھێرشانە رانەگەیاندووە.
بەگویرەی زانیارییەکان، لە شاری ئهلبوكەمالی سوریا میلیشیاكانی حزبوڵلای لوبنان و عێراق و نوجەبا و لیوای فاتیمییون و زەینەبییون جێگركراون و سوپای پاسداران پشتیوانییان لێدەكات.