بارزانی پێشوازی لە عەلی باپیر دەکات

0

نوچە

ئەمڕۆ سەرۆك بارزانی پێشوازی لە ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی و شاندێكی یاوەری كرد و لە کۆبوونەوەکەش جەختیان لە پێویستی هەماهەنگی لایەنە كوردستانییەكان لەسەر بەرژەوەندییە باڵاكانی كوردستان کردەوە

ئەمڕۆ (یەكشەممە ٨-٩-٢٠١٩) لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە مامۆستا عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی و شاندێكی یاوەری كرد كە پێكهاتبوو لە عەبدولستار مەجید ئەندامی مەكتەبی سیاسی و مامۆستا مەلا حەسەن ئەندامی سەركردایەتیی كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان.

به‌ گوێره‌ی ماڵپەڕی فه‌رمی سه‌رۆك بارزانی، لە دیدارەكەدا كە فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی و عەلی حوسێن بەرپرسی مەكتەبی ناوەندیی پەیوەندییە نیشتیمانییەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان ئامادەی بوون، بارودۆخی سیاسیی و دوا پێشهاتەكانی كوردستان و عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كرا.

هەر لەو دانیشتنەدا جەخت لە پێویستی هەماهەنگی لایەنە كوردستانییەكان لەسەر بەرژەوەندییە باڵاكانی كوردستان و خاڵە هاوبەشەكانی نێوانیان و بەدیهێنانی بەكڕیزیی نیشتیمانی كرایەوە.

لە بەشێكی تری ئەو كۆبوونەوەیەدا هەردوولا لەسەر پێویستی یەكگوتاری و هەماهەنگی فراكسیۆنە كوردستانییەكان لە بەغدا هاوڕا بوون.

پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا تەوەرێكی تری ئەو دیدارە بوو.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com