نوچه
ئەمڕۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ فراکسیۆنە کوردستانییەکان له بهغدا كۆبووەوە و چەند پرسێك تاوتوێ كران.
ئەمڕۆ (یەكشەممە ٨-٩-٢٠١٩)، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت و شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، له باڵهخانهی ئهنجوومهنی وهزیران له ههولێر، لەگەڵ فراکسیۆنە کوردستانییەکانی ناو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوونەوە.
بە گوێرەی زانیارییەكان، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ كراوه، کە پەیوەستە بە بودجە، دارایی، نەوت و گاز.