ترەمپ گفتوگۆکانی هەڵوەشاندەوە

0

نوچە-ئاژانسەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، لە دوای هێرشەکەی تاڵیبان، پرۆسەی گفتوگۆ داخراوەکانی لەگەڵ تاڵیبان هەڵوەشاندۆتەوە.

ئەم بڕیارەی ترەمپ، دوای ئەوە هات، کە لە ئەنجامی هێرشێکی تاڵیبان ١١ کەسی مەدەنی و سەربازێکی ئەمریکی گیانیان لە دەستدا.

سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکدا بە ئاماژەدان بە پلانی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەیەکی داخراو لەگەڵ تاڵیبان و سەرۆککۆماری ئەفغانستان، نووسیویەتی ئەم کۆبوونەوەیەى هەڵوەشاندۆتەوە، کە بڕیاوابوو لە كامپ دەیڤید ئەنجام بدرێت.

سەرۆکی ئەمریکا دەشڵێت، تاڵیبان بۆ وەرگرتنی ئیمتیازی زیاتر ئەم هێرشەی ئەنجام داوە، هەر بۆیە من دەستبەجێ بەرنامەی کۆبوونەوەکەم هەڵوەشاندەوە.

سەرۆکی ئەمریکا، بەداخ بوونی خۆی لەم هێرشە خستەڕوو و گوتیشی، کێ ئامادەیە بۆ بەهێزکردنی پێگەی خۆی، ئەم هەمووە مرۆڤە بێ تاوانە بکوژێت. تاڵیبان بەم کارەی پێگەی خۆی لاواز کردوو و هەر بۆیە توانای گەیشتن بە رێککەوتنێکی ماناداریان نییە. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com