نوچە – العربیە
سەرچاوەکانی دیپلۆماسی لە فەرەنسا دەڵێن، بە دووری دەزانن ئێران و ئەمریکا بگەونە رێککەوتن.
بە گوێرەی لێدوانی بەرپرسانی فەرەنسی، گەیشتن بە لووتکەی ئێڤێرێست ئاسانترە لە نێوانگێری کردنی تاران و واشنتۆن.
کاربەدەستانی فەرەنسا دەشڵێن، بە دووری دەزانن هەر جۆرە دیدارێک لە نێوان سەرۆککۆماری ئێران و سەرۆکی ئەمریکا رووبدات.
ئەم لێدوانەی کاربەدەستانی فەرەنسا لە کاتێکدایە، کە ئیمانۆێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا ئامادەکاری بۆ رێکخستنی دیدارێکی راستەوخۆ لە نێوان رووحانی و ترەمپ دەکات.