نوچە: ئاژانسەکان
دوای رێككه‌وتنی نێوان ئه‌مریكا و توركیا له‌سه‌ر ناوچه‌ی ئارامی باكووری سوریا، ئه‌مڕۆ (یەکشەممە ٨-٩-٢٠١٩) یه‌كه‌م ده‌ورییه‌ی هاوبه‌شی سوپای ئه‌و دوو وڵاته له ناوچه‌ی ئارام ده‌ستیيان به‌كاره‌كانيان كرد.
به گوێره‌ی زانیارییه میدیاییه‌كان، ده‌ورییه‌كه له نێوان گونده‌كانی خۆرهه‌ڵاتی گرێ سپی ده‌سووڕێته‌وه و دوو كاتژمێر سووڕاوه‌ته‌وه و دواتر هێزه توركیيه‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناو سنووری توركیا.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و توركیا رێككه‌وتن، ناوچه‌ی ئارام له باكووری سوریا رابگه‌یێنن، بڕیاریان دا به‌یه‌كه‌وه ده‌ورییه‌ی هاوبه‌شیان هه‌بێت و چاودێری ئه‌منی ناوچه‌كه بكه‌ن.
