نوچە – ئاژانسەکان
وەزیری کاروباری دەرەوەی سوید، بەم زووانە دەست لەکارکێشانەوەی خۆی رادەگەیێنێت.
مارگوت واڵستروم، وەزیری دەرەوەی سوید رایگەیاندووە، لە داهاتوویەکی نزیکدا دەست لەکاردەکیشێتەوە.
واڵستروم لە ئهكاوتنی خۆی لە سەر تٶڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، ئەم هەواڵەی بڵاوکردۆتەوە.
هۆکاری دەست لەکارکێشانەوەی لە پۆستی وەزیری دەرەوەی سويد، واڵستروم نووسیویەتی: هۆکاری ئەم بڕیارە دەگەڕێتەوە بۆ دانانی کاتێکی زیاتر بۆ ئەندامانی خێزانەکەی.
واڵستروم راشیگەیاندووە، رۆژی سێشەممەی داهاتوو، جێگرەوەکەی لە لایەن سەرۆکوەزیرانی سویدەوە دەناسێندرێت.
خانمی واڵسرتوم، لە ساڵی ١٩٨٢ـەوە وەک پەرلەمانتار دەستی بە کاری سیاسی کردووە و لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٤ـەشەوە وەک وەزیری دەرەوەی سوید خزمەتی وڵاتەکەی خۆی کردووە.